بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتەفیلمی سنوورەکان نامرن لە دەرهێنانی حەمیدڕەزا ئەرجمەندی لە فیلمسازانی ئیلامی، توانی خەڵاتی تایبەتی لێژنەی داوەرانی سەرەکی و دیپلۆمی تایبەتی باشترین کورتەفیلمی شاندی داوەرانی خوێندکاری لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی دیوژنی گورجستان بباتەوە.
کورتەفیلمی سنوورەکان نامرن چیرۆکی بنەماڵەیەک دەگێڕێتەوە کە بەهۆی شەڕ لە وڵاتەکەیان، بڕیاری پەڕینەوە لە سنوور دەدەن.
ئەو فیلمە لە دەرهێنانی حەمیدڕەزا ئەرجمەندی، نووسینی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمیە کە تێیدا بەختیار پەنجەیی، سۆنیا سنجەری و تیام فەتحوڵڵاهی ڕۆڵ دەگێڕن.
Your Comment